سه‌قفی كۆگایه‌ك له خوێندنگه‌یه‌كی شاری دیوانیه داڕما و 16 خوێندكار برینداربوون
وێستگه نیوزـ
له خوێندنگایه‌كی سەرەتایی لە شاری دیوانیە سه‌قفی كۆگایه‌كی کۆن داڕما و بەهۆیەوە 16 خوێندكار بریندار بوون.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پەروەردەی دیوانیە له راگه‌یه‌دراوێكدا چۆنێتی رودانی روداوه‌كه‌ی رونكردوه‌ته‌وه‌و ئاشكرایكردوه كه کاتێک ژمارەیەک خوێندكار و مامۆستا لەسەر سه‌قفی کۆگایەکی کۆنی خوێندنگه‌ی ئاخائی سەرەتایی ئاهەنگیان گێڕاوە، سه‌قفه‌كه داڕماوه‌و بەهۆیەوە 16 خوێندكار بریندار بوون.
"خوێندكار و مامۆستاكان نه‌یانزانیوه ژێریان کۆگایە، بەهۆیەوە بنمیچەکە داڕماوە و 16 خوێندكار له‌وانه‌ی له‌سه‌ر سه‌قغه‌كه بوون برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون." په‌روه‌رده‌ی دیوانییه وا ده‌ڵێت.
له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ش ئیبراهیم جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق رایگه‌یاندوه: "ئەو روداوە دڵەڕاوکێی بۆ دروستکردوین و پێویستی بە کاردانەوەی خێرایە بۆ چارەسەکردنی ئەو کێشەیە و پێویستە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا بەشی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان زانیاری لەبارەی باڵەخانەی خوێندنگاكان ئامادە بکەن."
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی رابردوشەوە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق روپێوییەکی دەستپێکردوه بۆ دەستینشانکردنی ئەو باڵەخانانەی 15 پارێزگای عێراق مەترسیی کە رووخانیان لەسەرە ژماره‌ی باڵه‌خانه‌كان زیاتر لە دوو هەزار و 500 باڵەخانە و خانوو بوون و زۆرینەیان لە سنوری پارێزگای بەغدا بوون.
PM:10:10:01/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت