كاندیدی یه‌كێتی و پارتی بۆ دوو پۆستی وزاری له‌ حكومه‌ت فیدراڵ ئاشكرا بوو


وێستگه‌ نیوزـ

كه‌ناڵی كوردستان24 بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و له‌ دانیشتنه‌كه‌دا متمانه‌ده‌درێت به‌ كاندیدانی هه‌ردوو پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ژینگه‌ كه‌ پشكی كوردن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌نگین رێكانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و نزار ئاكره‌یی، كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق كاندیدكراون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ی كانونی یه‌كه‌می 2022 فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی رایگه‌یاند كه‌ 9 بڕگه‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات.

رۆژی 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و  رۆژی 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌ ئاماده‌بوونی 253 په‌رله‌مانتار، په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی به‌ كارنامه‌ و 21  وه‌زیری‌ كابینه‌كه‌ی سودانی به‌خشی.


PM:09:19:01/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 4644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو