رووداوێكی هاتوچۆ له سنوری هه‌ولێر گیانله‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه
وێستگە نیوز-
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگای سەرەکی هەولێر - کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكردوه كه رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تاکسی و ئۆتۆمبێکی تایبەتدا بووە، به‌ڵام تائێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر رووداوه‌كه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانیلەدەستداوە و پێنج سەرنشینی دیکەش برینداربوون.
هه‌ندێك شایەتحاڵی رووداوه‌كه‌ش باسیان له‌وه كردوه كه بەشێک لە بریندارەکان تەندروستییان جێگیرنەبووە بۆ نەخۆشخانە وگواستراونەتەوە.
PM:08:23:01/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 2448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت