بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی: چەند گەرەکێک بێ کارەبا دەبن


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی سلێمانی دەکەنەوە کە بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسکەوە، دوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا لەکارکەوتوون کە وێستگەی مۆبایلی هەواری شاری لەسەرە و بەهۆیەوە ئەو گەڕەکانەی لەو وێستگانە کارەبا وەردەگرن بێ کارەبا دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەردوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبای هێڵی 132 کەی ڤی دەربەندیخان - ئەزمەڕ کە وێستگەی گۆڕینی کارەبای کازیوەی لەسەرە و هێڵی 132 کەی ڤی تاسڵوجە -کوردسات، کە وێستگەی مۆبایلی هەواری شاری لەسەرە لە کارکەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکارکەوتنی وێستگەکان بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسکەوە بووە و دەشڵێت، "گەڕەکانەی لەو وێستگانە کارەبا وەردەگرن بێ کارەبا دەبن."

باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا تیمەکانی بەشی چاکسازی هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.


PM:03:37:01/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت