پۆلیسی هەولێر: 22 ئافرەتی لەشفرۆش و فاڵچی دەستگیرکران


وێستگەنیوز_

هۆگر عەزیز رایگەیاند، 22 ئافرەتیان لە هەولێر دەستگیرکردووە، لە پاڵ فاڵچییەتی و سواڵکەری، کاری لەشفرۆشیان ئەنجامداوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی 22 ئافرەتی راگەیاند و وتی: "ئەو 22 ئافرەتە لە پاڵ فاڵچیەتی و سواڵکەریی کاری لەشفرۆشیان ئەنجامدەدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، شەش لەو ئافرەتانە خەڵکی سووریان، سێی دیکەشیان خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، یەکێک لەو ئافرەتانە خەڵکی ئێرانە، سێیان خەڵکی مووسڵن و نۆشیان نیشتەجێی شاری هەولێرن.

راشیگەیاند، ئەو ئافرەتانەی دەستگیرکراون تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 55 ساڵیدایە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رێکخراوە، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ئیجرائاتیان لەگەڵ بکرێت.


PM:03:04:01/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 5816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو