واشنتن پاڵپشتی خۆی بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دووپاتكرده‌وه‌


وێستگەنیوز-

ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی خۆی بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دووپاتكرده‌وه‌.


جۆن كێبربی وته‌بێژی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا (پێنتاگۆن)، له‌ میانه‌ی كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی رایگەیاندووە، پشتگیری هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەین و بەردەوامیشن لە کارکردن دژی داعش لە باکووری رۆژهه‌لاتی سووریا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە ناوچەکەدا کەمیکردووە.

پێشتریش مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە وەڵامی پرسیارێکدا لە ئەگەری گوێنەدانی حکومەتی ئەنقەرە بە را و بۆچوونی ئەو وڵاتانە و هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندبوو: ئێمە دەمانەوێت کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.  هێزەکانمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی تورکیا ئامادەن. پێموایە ئەگەر تورکیا هەڕەشەکانی بۆ هێرش بگۆڕێت، ئەمەریکا هەڵوێستی توندتری دەبێت.


PM:10:32:29/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو