لە سبەینێوە شەقامێكی سەرەكی ناو سلێمانی دادەخرێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، كە لە سبەینێوە شەقامی سەرەکیی (سلێمانی-تاسڵوجە) بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری دادەخرێت و دەشڵێت: "شەقامی لاوەكی تەنیشتی ئامادەكراوە بۆ هاتووچۆی شۆفێران".


سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیان شاری سلێمانی و شۆفیران ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی کارکردنی بەردەوام لە (یەکتربڕی باخی بەختیاری) لە كاتژمێر (07:30) خوولەكی بەیانی ڕۆژی چوار شەممەوە 30-11-2022 شەقامی سەرەکی (سلێمانی- تاسڵوجە) بە ئاڕاستەی تاسڵوجە دادەخریت.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوای یوتێرنی باخی بەختیاری ئەو شەقامە دەگیرێت، كە بە ئاڕاستەی تاسڵوجە دەڕوات و شەقامی لاوەكی تەنیشتی ئامادەكراوە و كراوە دەبێت بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شۆفێران و هاووڵاتیانەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، گەڕانەوە بۆ گەڕەكی بەكرەجۆ، ڕۆشتن بەرەو قلیاسان، هەروەها هاتن لە تاسڵوجە بۆ ناوشاری سلێمانی ئاسایی دەبێت.

شارەوانی سلێمانی ڕوو لە هاوڵاتیان دەڵێت: "هاوكارمانبن بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییە، كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شۆفێران دەگەیەنێت، لە ڕووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ و قەرەباڵغی زۆری شەقامەكە".


PM:08:37:29/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 2516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو