ئاسایشی سلێمانی: دەستگیرا بەسەر 600 پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف، دەمانچە و زیاتر لە شەش ھەزار فیشەک
وێستگەنیوز-
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەدوو ھەڵمەتی جیادا دەستیان گرتووە بەسەر 600 پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف ، دەمانچە و زیاتر لە شەش ھەزار فیشەک. دەشڵێت، "ھێزەکانیشمان وردەکاری ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی ئاشکرادەکات کە مەرامیان بوو بە نایاسایی ساغی بکەنەوە".
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئاسایشی سلێمانی لەدوو ھەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر (٦٠٠ پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف ، دەمانچە و زیاتر لە ٦٠٠٠ ھەزار فیشەک ) ھێزەکانیشمان وردەکاری ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی ئاشکرادەکات کە مەرامیان بوو بە نایاسایی ساغی بکەنەوە .
رۆژی پێنج شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٢ لە بازگەی سلێمانی - عەربەت گومانلێکراوێک لەکاتی لێپێچینەوەو جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی بەرامبەری , خاڵی پشکنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیرکراو دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە بارێکی چەکی پێبووە کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٢٥٠ ) دووسەدوپەنجا دەمانچە.
دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەر لەسەر ئەم کەیسە لێکۆڵینەوەی ورد دەستی پێکرد و زانیاری زیاتر بەدەست ھات لەسەر کۆگایەکی نھێنی کە سەدان چەک و ھەزاران فیشەک و پێویستی و پارچەی یەدەکی چەکی تێدا حەشاردراوە .
لە ئۆپراسیۆنێکدا بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکێ سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا ( کایەندا ) بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاخچی دەستیبەسەردا گیرا کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٣٠٠ کڵاشینکۆف و دەمانچە ، ٥٠٠٠ ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک ) کە ئامادەکرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت .
تەواوی کەیسەکەش رووبەڕووی دادگا کرایەوە بۆ رێوشوێنی یاسایی پێویست .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
٢٩ / ١١ / ٢٠٢٢
PM:08:04:29/11/2022
ئهم بابهته 3016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت