سوودانی بەرەو تاران بەڕێکەوت

‌سودانی بەرەو تاران بەرێکەوت

وێستگه‌نیوزـ

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تاران به‌ڕێکەوت.


بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق‌، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تشرینی دووه‌می 2022، بە سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تاران به‌ڕێكه‌وت.

له ‌سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ تاران، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌، پرسه‌كانی پاراستنی سنوور و پێشێلكارییه‌كانی سه‌روه‌ری عێراق و ئابووری، وزه‌، نه‌وت، بازرگانی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ردوو وڵات گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

ئەو سەردانەی سوودانی لەسەر داوای بەرپرسانی ئێرانە، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 26ـی تشرینی دووه‌می 2022، کازم محەممەد ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، داوەتنامەی فەرمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێرانی گەیاندە محەممەد شیاع سوودانی، بۆ ئەوەی سەردانی تاران بکات.


AM:09:19:29/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت