سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن


وێستگەنیوز-

دكتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی دووشەممە 28_11_2022 لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە دادوەر فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.


بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک کۆمار لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری كرا لە پشتیوانیكردن لە سەروەری یاسا و بەدیهێنانی سەقامگیری لە وڵاتدا.

سەرۆك كۆماری عێراق جەختیكردەوە لەسەر پێویستی كاراكردنی ڕۆڵی دامەزراوەی دادوەری لە چارەسەركردنی ئەو مامەڵە یاساییانەی كە دواكەوتون و هەروەها ڕەچاو كردنی باری یاسایی دەستبەسەركراوان و پەلەكردن لە یەكلاكردنەوەی كێشەكانیان بەگوێرەی یاسا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆك كۆمار داوایكرد دەزگای دادوەری فیدراڵی هاریكاری دەزگای دادوەری لە هەرێمی كوردستان بكات بۆ پەلەكردن لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مەسەلە هەڵپەسێردراوەكان بە شێوەیەك كە مافی هەموو عێراقییەكان زامن بكات.


PM:05:42:28/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو