لقەکانى هەردوو بانکى رافیدەین و رەشید لە هەرێم دەکرێنەوە


وێستگەنیوز-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هەردوو بانکى رافیدەین و رەشید لق لە هەرێمى کوردستان دەکەنەوە. 


نەرمین مەعروف لە نووسراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 28 ی تشرینی دووەمی 2022 بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، "بانکی رافدین نووسراوی ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بۆ کردنەوەى لق لە هەرێمی کوردستان". 

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەروەها وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رەزامەندی سەرەتایی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی لقەکانی بانکی رەشید لە شارەکانی هەرێم". 


PM:05:03:28/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت