دەیەم بەشە خۆراکی مانگانە لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت
وێستگهنیوزـ
لە دابەشکردنی خۆراکدا هەرێمی کوردستانیش هاوتای پارێزگاکانی عێراق کرا، لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەیەم بەشە خۆراک وەرگیراوە و لە هەولێر دابەشکردن دەستیپێکردووە و لە سلێمانییش دەستپێدەکات.
لە سنووری پارێزگای هەولێر، ملیۆنێک و 939 هەزار هاووڵاتی بەشە خۆراکی مانگانە وەردەگرن. لە سنووری پارێزگای سلێمانیش نۆیەم بەشە خۆراک دابەشکراوە و سەرقاڵی دەستپێکردنی دەیەم بەشە خۆراکن. شەوکەوت محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی به وێستگهنیوزی راگهیاند: "ئێمەش دەیەم بەشە خۆراکمان وەرگرتووە و دەستدەکەین بە دابەشکردنی. ئێستا لەدوای عێراقەوە نین و هەموو هەرێمی کوردستان و عێراق وەک یەک خۆراک دابەش دەکەن".
دوێنی یەکشەممە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانیی وڵات بڕیاریداوە کاتی کارکردن و مانەوە لە شوێنی کار بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری بکات و لەو کاتەدا بەشە خۆراک بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت و بە پێچەوانەوە مۆڵەتی بریکارییان لێ وەردەگیرێتەوە.
بهپێی بڕیارەکەی وەزیری بازرگانیی عێراق، بریکارەکانی خۆراک دهبێت ههشت كاتژمێر دهوام بكهن، بهیانیان ل له كاتژمێر نۆ تا پینجێ ئێواره له دوكانهكانیان بن، لهگهڵ دوو كاتژمێر پشوودا.
شەوکەت محەممەد باسی لەوە کرد، ئەوانیش وەک پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێش بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق بریکارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە رۆژانە دەبێت کاتژمێر 11 بۆ کاتژمێر 1:30، هەروەها کاتژمێر 2:30 بۆ 5:30 لەسەر کار بن بۆ دابەشکردنی خۆراک.
ئەو بەشە خۆراکەی ئێستا دابەش دەکرێت ئەمانە لەخۆدەگرێت:
- برنج
- دۆشای تەماتە
- شەکر
- رۆنی زهیت
- نیسک یان فاسۆلیا
- لەتکە نۆک
- ئارد
PM:04:50:28/11/2022
ئهم بابهته 15132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت