ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: تەنها کۆمپانیا رێگەپێدراوەکان دەتوانن سیستەمی غاز دابنێن


وێستگەنیوز_

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەبێت بەدوای ئەو هەڵە و کەموکوریانەدا بگەرێین کە بووە هۆکاری روودانی کارەساتی تەقینەوەکەی گەرەکی کازیوەی سلێمانی. 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرێوەبەرایەتی شارەوانی و بەرگری شارستانی دەبێت چاو بخشێننەوە بە پێدانی مۆڵەت بۆ دانانی سیستمی غاز. هاوکات، تەنها کۆمپانیا رێگەپێدراوەکان دەتوانن سیستەمی غاز دابنێن و دەستەی وەبەرهێنان مەرج دابنێن بۆ دانانی سیستمی LPG لە شوێنە نیشتەجێبوونەکان.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە ئەم راسپاردانە خرانەڕوو:

یەکەم: شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی چاوبخشێننەوە بە مۆڵەتی پێدانی بینادا.

دووەم: وەبەرهێنان دانانی سیستە‌می غاز بكرێتە‌ مە‌رج لە‌ خانوو، یە‌كە‌كانی نیشتە‌جێبوون.

سێیەم: كاركردن بە‌ تایبە‌تمە‌ندییە‌كانی عێراق لە‌ سە‌لامە‌تی كاركردن بە‌ سیستە‌می غاز.

چوارەم: بە‌ سێنتراڵكردنی سیستە‌می غاز لە‌ سنوری ئیدارەلەی سلێمانیدە‌بێت حكومە‌ت ئە‌مە‌ بكات لە‌ داھاتوو.

پێنجەم: دە‌ستە‌یە‌ك لە‌ پارێزگاكای سلێمانی و ئیدارە‌كان دروستبكرێت و پشكنین بۆ غاز بكات لە‌ رێگای ئامێری پشكنینی پێشكە‌وتوو لە هەموو ناوچەکان.

شەشەم: ئێشکگری هەبێت لەناو پارێزگا و شوێنەکانی دیکەش، ئە‌ندازیار ھە‌بێ لە‌ناو یە‌كە‌ ئیدارییە‌كان وە‌ك پسپۆری سیستە‌می غاز لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان.

حەوتەم: بڵاوكردنە‌وە‌ی ھۆشیاری لە‌ پسپۆران و كە‌نالە‌كانی راگە‌یاندن

هەشتەم: توندكردنە‌وە‌ی سزای سە‌رپێچی كاران لە‌ رێنماییانە‌ی دواتر دە‌ردە‌كرێن بە شێوەی فەرمی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان چەندین رووداوی نەخوازراو بەهۆی تەقینەوەی غازەوە روویاندا و لە دیارترینیان رووداوەکەی گەڕەکی کازیووەی سلێمانی رۆژی 13ی تشرینی دووه‌می 2022 کە بەهۆیەوە 15 کەس گیانیانلەدەستدا و 12 کەس برینداربوون و رووداوەکەی دهۆکیش کە لە 21ی تشرینی دووه‌می 2022، روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.


PM:02:42:28/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت