كاتی كاركردنی بریكارهكانی خۆراك دیاری دهكرێت
وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
بە بڕیاری وەزیری بازرگانی عێراق، کاتی چوونە سەر کار و مانەوە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری دەکرێت کە هەشت کاتژمێرە و دوو کاتژمێری بۆ پشووە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رۆژی 27ی تشرینی دووەمی 2022 بڵاویکردەوە، ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانیی وڵات بڕیاریداوە کاتی کارکردن و مانەوە لە شوێنی کار بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری بکات و لەو کاتەدا بەشە خۆراک بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی بڕیارەکە، دەبێت بریکارەکان لە کاتژمێر 09:00ی بەیانی تا 05:00ی ئێوارە لە دووکانەکانیان بن و لەو هەشت کاتژمێرەدا دوو کاتژمێری تایبەتە بە پشوو.
بەگوێرەی بڕیارەکەی وەزیری بازرگانیی عێراق، ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە بە خێرایی پرۆسەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتییاندا ئەنجامبدرێت، ئەوەش دوای وەرگرتنی لە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانیی وڵات.
وەزیری بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە، تیمی چاودێریی وەزارەتەکەی چاودێریی کاری بریکارەکان دەکات و هەرکامیان پەیوەست نەبێت بەو کاتەی بۆی دیاریکراوە، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە کە تووندترینیان وەرگرتنەوەی بریکارییەکەی دەبێت.
PM:02:34:28/11/2022
ئهم بابهته 25000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت