حاجیاوا.. هەشت کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرده‌كرێن


وێستگەنیوز_

لە قەزای حاجیاوا هەشت کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرده‌كرێن و پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌رینیش ده‌ڵێت: تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌ تاوانه‌كانیاندا ناوه‌.

ئەمڕۆ یەک شەممە 28ـی 11ـی 2022، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرایکرد، بنکەی پۆلیسی حاجیاوا بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی ماکۆک، هەشت تۆمەتباریان دەستگیرکردووە .

ئاماژەی بەوەشکرد: "تۆمەتبارەکان ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە لە جۆرەکانی کریستاڵ و هێرۆین و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەشدا دانیانناوە بە تاوانەکانیان".

شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لە رەگەزی نێرن و تەمەنیان لەنێوان 22 بۆ 24 ساڵە، بەپێی ماددەی 30 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان لە گرتن و گواستنەوەی راپەڕین راگیراون.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، دوو تۆمەتباری دیکە  کە ماددە هۆشبەریان بەو هەشت کەسە فرۆشتووە پێشتر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون.

زانیاری زیاتر..


PM:01:04:28/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت