كوا پاڵتۆكه‌م...له‌سه‌ر "پاڵتۆ" دایكه 80 ساڵانه‌كه‌ی خۆی كوشت
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر تاوانێكی تراژیدیی به‌خۆیه‌وه بینی، كاتێك گه‌نجێك دایكه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی خۆی كوشت و دیمه‌نه‌كانیشی به وێنه و ڤیدیۆ تۆمار كرد.
میدیاكانی میسر بڵاویانكرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی بوونی ته‌رمی ژنێكی به ته‌مه‌ن كه نزیكه‌ی 80 ساڵ بووه له ناوچه‌ی عه‌ین شه‌مس له خۆرهه‌ڵاتی قاهیره‌ی پایته‌خت دراوه به پۆلیس، هێزه ئه‌منییه‌كان چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و دوای لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه به ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی كوژراوه.
كوڕه‌كه تائێستا له ده‌ستی پۆلیس هه‌ڵاتوه‌و ئه‌وه‌ی بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ركه‌وتوه كه دوای دروستبونی ده‌مه‌قاڵه، كوڕه‌كه دایكه به ته‌مه‌نه‌كه‌ی كوشتوه، كوشتنه‌كه‌ش به به‌كارهێنانی ته‌خته‌یه‌ك بووه‌و تا توانیویه‌تی به ته‌خته له‌دایكی داوه تا گیانی ده‌رچوه.
هاوكات براكانی تۆمه‌تباره‌كه به پۆلیسیان وتوه ده‌مه‌قاڵه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه دروستبوه كه براكه‌یان بۆ پاڵتۆكه‌ی گه‌ڕاوه‌و نه‌یدۆزیوه‌ته‌وه‌و به دایكیانی وتوه "كوا پاڵتۆكه‌م" دایكیشی نه‌یزانیوه له كوێدایه، ئه‌ویش كه‌وتوه‌ته لێدانی تا كوشتویه‌تی و وێنه و ڤیدیۆی كرده‌وه‌كه‌شی گرتوه.
براكانی ده‌ڵێن كه تۆمه‌تباره‌كه كێشه‌ی ده‌رونیی هه‌بووه و به‌مدواییه چه‌ند جارێك بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك پزیشكی ده‌رونیی كردوه.
PM:10:35:27/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 3644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت