كچه‌كه‌ی دا به شوو و دایكی ته‌ڵاق دا
وێستگه نیوزـ
پیاوێكی میسری كچه‌كه‌ی دا به شوو، له ناوه‌ڕاستی زه‌ماوه‌نده‌كه‌دا مایكه‌كه‌ی گرته ده‌ست و له به‌رچاوی میوانه‌كان، دایكی كچه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا.
باوكی بوكێ له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك و له مایكه‌كه‌وه وتی: "پیرۆزتان بێت بوك و زاوا، ده‌رباره‌ی دایك بوكێوه، ئه‌و سێ به سێ ته‌ڵاق دراوه‌و با له‌م هۆڵه‌وه بڕواته‌وه ماڵی باوكی".
ره‌فتاری پیاوه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا و ژنه‌كه كه ناوی "نه‌جلا"یه و كاری په‌رستاری ده‌كات، وتویه‌تی كه چه‌ند مانگێكه كێشه له‌نێوانیاندایه و جیابونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری منداڵه‌كان هێشتا له‌سه‌ر ماڵ ماوه و چاوه‌ڕوان بووه تا كچه‌كه‌ی شوو بكات وبچێته ماڵی خۆی.
پیاوه‌كه‌ش كه ناوی "نه‌سر"ه‌و پیشه‌ی قه‌سابه، وتویه‌تی" من به ره‌سمی و له‌به‌رچاوی هه‌موان ته‌ڵاقم داوه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت راست نییه".
PM:08:41:27/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 9676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت