لیژنەی تەندروستی چین: لە رۆژێکدا ٣٥ ھەزار و ١٨٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە


وێستگەنیوز-

پەتای کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە چین سەریھەڵداوەتەوە و بە پێی زانیارییەکانی لیژنەی تەندروستی چین، لە رۆژێکدا ٣٥ ھەزار و ١٨٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.


لەلایەکی دیکەوە لە چەندین شاری چین دژی کۆت و بەندەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، خۆپیشاندان رێکخرا و توندوتیژی لێکەوتەوە.

لە شارەکانی بەیجینگی پایتەخت و شەنگەھای و چەندین شاری تر، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی سیاسەتەکانی حکومەت بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا رێکخرا.

خۆپیشاندەران رایانگەیاند، چەند خۆپیشاندەرێک لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە و بەشێکیشیان بە گازی فرمێسکڕێژ ھێرشیان کراوەتە سەر.

ھاوکات سەدان خوێندکاری زانکۆی "تسینگنوا" لە "بەیجینگ" خۆپیشاندانیان کرد و  لەسەرەتادا تەنھا خوێندکارانی گرتەوە و دواتر کەسانی تریش بەشدارییان کرد.


PM:06:20:27/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت