کۆمپانیای سۆمۆ: بڕیاری ئۆپیک پڵەس بەرھەمھێنانی نەوتی عێراقی کەمنەکردووەتەوە


وێستگەنیوز_

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رایگەیاند، بڕیاری ئۆپیک پڵەس کاریگەری نەکردووەتە سەر کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت، پێشبینیش دەکەن نرخی نەوت بۆ ساڵی داھاتوو لە نێوان 85 بۆ 95 دۆلاردا بێت.

سەعدون موحسین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ رایگەیاند، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژانە 43 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت و عێراق 11%ـی بەرھەمھێنانی ئەو نەوتە پێکدەھێنێت، بڕیارەکەشی بە کەمکردنەوەی ھەناردەی نەوت، کاریگەری لەسەر ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق دروست نەکردووە. 

وتیشی پێشبینی دەکەن، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ساڵی داھاتوو لە نێوان 85 بۆ 95 دۆلار یاخود کەمتر بێت. 

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژانی 3 و 4ـی مانگی داھاتووش، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس کۆبێتەوە و رەوشی ئێستای بازاڕی نەوت تاوتوێ بکات.


PM:03:20:27/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت