مەسرور بارزانی: دەرفەتێکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات
وێستگەنیوز_
مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى كۆنگرێسى ئهمريكا به سهرۆكايهتيى مارك تاكانۆ ئەندامی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە كرد.
له كۆبوونهوهکەدا کە ئهمڕۆ یەکشهممه 27ـی 11ـی 2022، ئەلينا ڕۆمەناوسکی باڵيۆزى ئهمريكا له عێراق ئامادهى بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتهكانى عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
دواتر شاندەکە بەناوی کۆنگرێسەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان وەک ئەزموونێکی دیموکراسیی سەرکەوتوو لە عێراق دووپات کردەوە. هەروەها ستایشیی دۆخی ئازادیی ئایینی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانییان کرد.
لای خۆشیەوە سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە لەوەی: هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا. دووپاتیشی کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدرالی، خزمەتی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بکات و لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزاری، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.
PM:02:22:27/11/2022
ئهم بابهته 692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت