نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی لە بەغدا کۆبوونەوە


وێستگەنیوز_

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی 11ـی 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی سەردانی پێشووی کە بەهۆی تەقینەوەکەی دهۆک نەیتوانی تەواوی بکات، جارێکی دیکە سەردانی بەغدای کردەوە.
 
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيانی تاوتوێ کرد.
 
ئەوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، قه‌يس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، فالح فه‌یياز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر و هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپەیمانیی فه‌تح كۆبووه‌وه‌.
 
ئەمڕۆش سەرۆکی هەرێمی کورستان جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، موسەننا سامەڕایی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق؛ لەگەڵ هەریەکە لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، ئەبو کەڕاڕ، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی نەهجی وەتەنی و رەوتی سەدر کۆدەبێتەوە.


PM:01:28:27/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 2732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت