پاره‌ی وانه‌بێژانی په‌روه‌رده‌ی ره‌واندز دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه‌نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز رایگەیاند، ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2022ی وانەبێژانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەینەوە، ئەوانەی مامۆستایی وانەبێژی دانەمەزراویان هەیە، سەردانی دیوانی پەروەردە ــ بەشی وردبینی بکەن، بۆ مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ مانگی10ی 2022".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "پێویستە خودی بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر ئامادەبێت بۆ مەبەستی وەرگرتنی بڕی شایستە داراییەکە".
PM:12:33:27/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 3404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت