شاسوار عەبدولواحید: پارتی و یەکێتی تەنها خەمی ئەوەیانە چۆن سەروەت و سامانەکانیان بپارێزن
وێستگه‌نیوزـ
سەرۆکی جووڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ رایگەیاند، پارتی و یەکێتی تەنها خەمی ئەوەیانە چۆن سەروەت و سامانەکانیان بپارێزن و هەموو کێشەکانیشیان هەر لەسەر بەرژەوەندییەکانیانە و دەشڵێت،"بەدبەختی کورد لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە یەکێتی و پارتی لەسەر نەوت رێککەوتن".
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تشرینی دووه‌می 2022، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی سەنتەری میترۆی کرد و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: نەگبەتی کورد لەو کاتەوە دەستی پێ‌کرد کە یەکێتی و پارتی لەسەر بابەتی نەوت رێککەوتن، دەشڵێت، "ئەوە بووە خاڵی وەچەرخان بۆ گۆڕانکاری دۆخی هەرێم بەرەو خراپتر".
شاسوار عەبدولواحید وتیشی: "هه‌موو ساڵێك 100 هه‌زار گه‌نجی وڵاته‌كه‌مان ته‌مه‌نیان ده‌بێته 18 ساڵ و هه‌لیكاریان نییه".
AM:11:43:27/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت