لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە باکووری کوردستان سێ کەس گیانیان لەدەستدا
دیمەنێکی شوێنی رووداوە هاتوچۆکە. وێنە: AA
وێستگهنیوزـ
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە پارێزگایەکی باکووری کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
نیوەشەوی رابردوو 26ی تشرینی دووەمی 2022، لە رێگەی سەرەکیی شارۆچکەی هێزەخ لە پارێزگای مێردین، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس بریندار بوون.
دوای پەیوەندیکردنی هاووڵاتییان بە نەخۆشخانەکانەوە، ژمارەیەک ئەمبووڵانس و تیمی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم بریندارەکانیان گواستەوە نەخۆشخانە، بەڵام سێ لە بریندارەکان گیانیان لەدەستدا. دوو بریندارەکەی دیکەش لەژێر چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی فێرکاریی پارێزگاکەدان.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی مێردینی باکووری کوردستان دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە تیژڕۆیی و پابەندنەبوونی شۆفێرەکان بووە بە یاسای هاتوچۆوە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی رابردوو لە سەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیادا یەک ملیۆن و 186 هەزار و 353 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە پێنج هەزار و 362 کەس گیانیان لەدەستداوە و 274 هەزار و 615 کەس بریندار بوون.
AM:11:36:27/11/2022
ئهم بابهته 784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت