وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق نوسراوێکی بەپەلەی ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی ئێنتەرنێت و مۆبایل کرد
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کرد بۆ کەمکردنەوەی 20٪ باجی سەر کرێی پڕکردنەوەی هێڵەکانیان و لەسەر کۆمپانیاکان پێویستە لە 1ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تشرینی دووهمی 2022، بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کە واژووی هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراقی لەسەرە، تیایدا هاتووە، داواکارییەکی فەرمی لە وەزارەتی پەیوەندی عێراقەوە ئاڕاستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کراوە بۆ هەڵگرتنی 20٪ی باجی کرێی پڕکردنەوەی ئینتەرنێت لە یەکی مانگی کانونی یەکەمەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر هەموو کۆمپانیاکان پێویستە لە 1ی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ بڕیاری هەڵگرتنی باج جێبەجێ بکەن و هەر کۆمپانیایەکیش بڕیارەکان جێبەجێ نەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر بەکاردەهێنرێت.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی سەرۆک وەزیران بڕیاردرا 20٪ی باجی کرێی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵبگیرێت.
AM:11:07:27/11/2022
ئهم بابهته 2800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت