وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژران و برینداربونی 5 سه‌ربازی له‌ ئۆپراسیۆنی چنگ راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئۆپراسیۆنی چنگ - قوفڵ-ی توركیا، كه‌له‌ دژی په‌كه‌كه‌ و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ سنوره‌كانی عێراق و سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چن، 5 سه‌ربازی توركیا كوژراون و برینداربوون.

"له‌ ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ – قوفڵ له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، دوو سه‌ربازی توركیا كوژران و سێی دیكه‌ش بریندارن." وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا وای وتوه‌.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی سێ سەربازی ئاشکراکرد، کە لە شەڕی پەکەکە لە ناوچەی زاپ کوژراون و یەکێک لە سەربازە کوژراوەکانی تورکیا ئەفسەر بووە.

 له‌ 18ـی نیسانی 2022، سوپای تورکیا له‌ رێگه‌ی وشکانی و ئاسمانییه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گاکانی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌کانی زاپ، مه‌تین و ئاڤاشین ده‌ستپێکردوە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، تائێستا 90 سەربازی تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.


PM:08:38:26/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت