ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا: زیلینسكی ده‌خوازێت ئه‌مریكا و ناتۆ و روسیا روبه‌ڕوی یه‌كتر ببنه‌وه
وێستگە نیوز-
فلیپ جیراڵدی، كه ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكایه، پێی وایه كه له‌دوای كه‌وتنه‌وه‌ی موشه‌كێك له خاكی پۆڵۆنیا، ره‌فتاری ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌وه نیشان ده‌دات كه وا بخوازێت روسیا و ئه‌مریكا و په‌یمانی ناتو روبه‌روی یه‌كتر ببنه‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵێت كاتێك له 15ی ئه‌م مانگه‌دا موشه‌كێك له خاكی پۆڵۆنیا كه‌وته‌وه‌و دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، سه‌رۆكی ئۆكرانیا وتی وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌و موشه‌كه‌وه نییه، به‌ڵام بۆ رۆژی دواتر وتی 100% دڵنیا نین چۆن موشه‌كه‌كه ئاراسته كراوه.
به‌وته‌ی جیراڵدی، ره‌فتاره‌كانی ئه‌مدواییه زیلینسكی ده‌ریده‌خات كه ناوبراو ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی ده‌دات ئه‌مریكا و په‌یمانی ناتۆ بخاته ململانێیه‌كی چه‌كدارییه‌وه.
وتیشی: سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌و وتانه‌ی ده‌یه‌وێت كه په‌یامێك بگه‌یه‌نێته په‌یمانی ناتۆ و پێمان بڵێت كه به‌پێی مادده‌ی 5 له په‌یمانه‌كه به‌و موشه‌كه هێرشكراوه‌ته سه‌ر پۆڵۆنیا كه ئه‌ندامی ناتۆیه و ده‌بێت هه‌موان به‌رگری له ئه‌ندامه‌كه‌یان بكه‌ن و شه‌ڕی به‌رفراوان رابگه‌یه‌نن.
PM:07:30:26/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت