لە زیاتر لە 150 شاری جیهان خۆپێشاندان بۆ ژینا ئەمینی کراوە
وێستگەنیوز_
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەپۆلی خۆپێشاندانەکانی ناوخۆی ئێران، لە زیاتر لە 150 شاری دەرەوەی ئێران خۆپێشاندان ئەنجامدراوە. رەوەندی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری ئۆکلاندی نیوزلانداوە بۆ بەیروتی لوبنان لە رۆژانی رابردوو هاتوونەتە سەر شەقام و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە پاڵپشتی لە داواکاریی خۆپێشاندەران بکات.
پاش گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، "ژینا بە جەڵدە گیانیلەدەستداوە" بەڵام هاوڵاتیان دەڵین "کوشتویانە."
دوای ئەو رووداوە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، بەشێکی زۆری شەقامی ئێران خۆپێشاندانیان دەستپێکرد و هەتا ئێستاش بەردەوامی هەیە. بەگوێرەی رێکخراوە مرۆییەکان، تائێستا زیاتر لە 150 خۆپێشاندەری ئێرانی کوژراون و زیاتر لە هەزار و 500ی دیکەش بریندار بوون و نزیکەی دوو هەزاری دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون. دیاریش نییە ئەم نارەزایەتییانە تا کەی بەردەوامییان دەبێت.
AM:11:27:07/10/2022
ئهم بابهته 1144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت