بایدن: ھەڕەشەکانی پوتین بۆ بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی گاڵتە نین


وێستگەنیوز_

سەبارەت بە ھەڕەشە ئەتۆمییەکانی ڤلایدمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "پوتین گاڵتە ناکات و واشنتۆن ھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر دەدات."

سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دیموکراتییەکان لە نیویۆرک رایگەیاند، ھەڕەشەکانی پوتین بۆ بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی یاخود کیمیایی و بایۆلۆجی لە ئۆکرانیا گاڵتە نین، چونکە سوپاکەی لاوازە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ھەڕەشانە مرۆڤایەتی رووبەرووی مەترسی کۆتاییھاتنی جیھان دەکاتەوە و  ئەوەی لەئێستادا تێیدا دەژین مەترسیدارترین رەوشە و لەدوای قەیرانی مووشەکەکانی کوبا، جیھان روبەڕووی ھەڕەشەی لەو جۆرە نەبووەتەوە. 

پێشتریش بایدن رایگەیاندبوو کە بە دووری نازانێت لە لوتکەی 20 لە ئیندۆنزیا چاوی بە ھاوتا روسییەکەی بکەوێت، بەڵام کۆشکی سپی پێچەوانەی بایدن چەندین جار باسی لەوە کردووە، کە لەئێستادا ھیچ ئاماژەیەک نییە کە "رووسیا چەکی ئەتۆمی لە جەنگی ئۆکرانیا بەکاربھێنێت."


AM:10:19:07/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 1112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت