ئەمریکا: جێگری والی داعشمان لە سووریا کوشت


وێستگەنیوز_

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا هێزەکانیان جێگری والیی داعشیان لە "باکووری سووریا" کوشتووە. ئەوەش دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە کوشتنی بەرپرسێکی دیکەی رێکخراوەکە دێت لە رۆژئاوای کوردستان. 

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، هێزەکانیان بە سەرکەوتوویی لە هێرشێکی ئاسمانیدا له‌ باكووری سوریا دوو سەرکردەی باڵای داعشیان کوشتووە.

ئاشکرایکردووە، لە بۆردومانەکەدا یەکێک لە سەرکردەکانی داعش کە کوژراوە ناوی ئەبو هاشم ئەل عوماویە، وجێگری والی داعش بووە لە سووریا.

لەو بارەیەوە، ئێریک کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە باسی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەم هێرشە توانای داعش لە خراپکردنی دۆخی ناوچەکە و بە ئامانجگرتنی لایەنە هاوبەشەکانمان کەمدەکاتەوە."

هاوکات دەڵێت، بەپێی زانیارییەکانیان، لە بۆردومانەکەدا تا ئێستا هیچ هاوڵاتییەک زیانی بەرنەکەوتووە و تەواوی هێزەکان و کەلوپەلەکانی خۆشیان سەلامەتن.


AM:09:32:07/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت