سوپای ئێران: بڕیارمان داوه كۆلیژێكی تایبه‌ت به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بكه‌ینه‌وه
وێستگەنیوز_
عه‌لی ره‌زا شێخ، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری راهێنانی سه‌ربازی رایگه‌یاند، تاران به وردی چاودێری شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌كات.
ئەو بەرپرسە ئێرانیە بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، "چه‌ند سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به چاودێری راسپێردراون به شێوه‌ی رۆژانه چاودێری لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه بكه‌ن، بۆ نموونه چاودێری یه‌كه‌ی زرێپۆشه‌كان بكه‌ن و شیكاری پێشه‌وه‌چوونه‌كانیان بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سه‌رنجی زۆریشمان خستووه‌ته سه‌ر بواری فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌م دواییانه له شه‌ڕه‌كه تێبینیمان كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیارمان داوه كۆلیژێكی تایبه‌ت به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بكه‌ینه‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئێران تۆمەتبار دەکرێت بە پێدانی فرۆکەی بێ فرۆکەوان بە رووسیا بۆ ئەوەی دژی ئۆکرانیا بەکاریبهێنێت. هەروەها مانگی ئەیلوولی ئەمسال درۆنی خۆکوژی دژی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بەکارهێنا کە زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.
AM:09:22:07/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت