نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ هەینی لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی نەوت کەمێک دابەزی، بەڵام دواتر لە سەرووی 94 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بە جێگیری مایەوە.
  
ئەمرۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 94 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەکدەکرێت.

هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی  خاوی ئەمریکا بە 88 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

گۆڕانکارییەکە لە نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە بۆ ماوەی چوار رۆژی یەک لە دوای یەک بوو ئاراستەی بەرەو بەرزبوونەوە بوو. دوایین هۆکاریش کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی بڕیاری هاوپەیمانیی ئۆپێک بوو بۆ کەمکردنەوەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەڵام بڕیارەکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نەکرد. 


AM:09:18:07/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت