سوپای ئۆکرانیا گوندێكی دیکەیان له خێرسۆن کۆنترۆڵ کرد
ئۆکرانیا بەردەوامە لە رزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی. وێنە: ئەنادۆڵ
وێستگهنیوزـ
سوپای ئۆکرانیا بڵاویكردهوه گوندی مالا ئۆلێکساندریڤکا سەر بە ناوچەی خێرسۆنیان كۆنترۆڵ كردووهتهوه کە رووسیا لە دەستپێکی جەنگەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24ی شوبات دهستی بهسهردا گرتبوو.
لەو پەیامەدا کە لە هەژماری فەرمیی هێزە تایبەتەکانی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "ئەم جارە سەربازانی هێزی تایبەتی ئۆکرانیا، گوندی مالا ئۆلێکساندریڤکا سەر بە ناوچەی خێرسۆنیان کۆنترۆڵ کرد".
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە لەگەڵ پەیامەکەدا بڵاوکراوەتەوە، دیمەنی هەڵکردنی ئاڵای ئۆکرانیا لەلایەن سەربازانی ئۆکرایناوە لە سەر خانووەکانی گوندەکە بەدی دهكرێت.
سێرگی گایدایی، سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی لوهانسک، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای ئۆکرانیا ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی ناوچهكانی نیشتەجێبوون له ناوچەی لوهانسک لە دۆنباس دەستپێکردووە.
سێرگی گایدایی ئاشکرای کرد، هەندێک لە ناوچهكانی نیشتەجێبوون لهو ناوچانە کەوتووەتەوە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئۆکرانیا و وتی: "بەڵێ، ئێستا بوو بە فەرمی، ئازادکردنی ناوچەی لوهانسک دەستی پێکرد. هەندێک ناوچهی نیشتەجێبوون لە مێژە لە سوپای رووسیا ئازادکراوە و ئێستا هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا ئاڵای ئۆکرانیایان هەڵکردووە".
AM:10:17:06/10/2022
ئهم بابهته 752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت