نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بەرزبوەوە
وێستگه‌نیوزـ
بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلار و47 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ رێكخراوی ئۆپیك بڕیاریدا كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 84 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌ك ئۆنسه به هه‌زار و 722 دۆلار و 49 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
رۆژی چوارشه‌ممه 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئۆپیک پڵەس بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەلایەن ئەندامەکانی رێکخراوی ئۆپیک و ئەوانەش کە بەشدارنین لە رێکخراوەکە.
AM:08:22:06/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت