بانکی نێودەوڵەتی: ئابووری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە رێژەی 5.5٪ لەمساڵدا گەشە دەکات


وێستگه‌نیوزـ

بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی ئەوە دەکات لە ئەمساڵدا ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بە رێژەی 5.5٪ ئابوورییەکەیان گەشەبکات، ئەمەش خێراترین گەشەسەندنی ئابوورییە لە دوای ساڵی 2016ەوە کە ئەو ناوچانە بەخۆیانەوە بینیبێتیان.

بانکی نێودەوڵەتی باسی لەوەکردووە، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ناوچەکانی کەنداو داهاتێکی بەرزیان لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیداکردووە و پێشبینی دەکرێت لە ئەم ساڵدا ئەو وڵاتانە بە رێژەی 6.9٪ ئابووریان گەشە بکات.

بانکی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووەتە هۆی زیادبوونی داهاتی وڵاتانی کەنداو و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش دەبێتە هۆی قازانجی دارایی بۆ زۆربەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ساڵی 2022دا بە جۆرێک ئەم قازانجە لە دوای پرۆسەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیش پێشبینی دەکرێت زیاتر ببێت.

ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتە تازەپێگەیشتووەکانی هاوردەکاری نەوت دەستکەوتی وەهایان نییە تا بتوانن نەوت بە شێوەیکی ئاسایی دابین بکەن، بۆیە دەبێت خەرجییەکان کەمبکەنەوە و بەدوای سەرچاوەی نوێی داهاتی ناوخۆی دیکەدا بگەرێن.


PM:11:56:05/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 1144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت