دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس؛ نرخی نەوت 2٪ بەرزبووەوە


وێستگه‌نیوز ـ

دوای بڕیاری ئەمڕۆی رێکخراوی ئۆپیک پڵاس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، نرخی نەوت بە رێژەی 2٪ بەرزبووەوە و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئۆپیک پڵەس بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەلایەن ئەندامەکانی رێکخراوی ئۆپیک و ئەوانەش کە بەشدارنین لە رێکخراوەکە.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 93 دۆلار و 77 سەنت و بەمەش نزیکەی دوو دۆلار و 69 سەنت بەرزبووەتەوە بە بەراوردکردن بە کاتی داخستنی لە دوێنێدا کاتێک بازاڕ بە 91 دۆلار و 8 سەنت داخرا.

هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ 88 دۆلار و 12سەنت بەرزبووەتەوە.


PM:07:57:05/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو