خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان فراوانتر دەبن
وێستگەنیوز_
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی زیاتر لە 20 رۆژە لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامە و تا دێت فراوانتر دەبن. حکومەتی ئیرانیش دەڵێت، بە هەموو جۆرێک رووبەرووی خۆپیشاندەران دەبنەوە و ناهێڵن دەستی دەرەکی کاریگەری لەسەر ئەو وڵاتە هەبێت.
خۆپیشاندانەکان چەندین زانکۆی شارە جیاوازەکانی گرتەوە، بەشێوەیەک خوێندکارانی چەندین زانکۆ لە شارەکانی نەجەف ئاباد، زنجان، بەندەرعەباس، مەشھەد و تاران گردبوونەوە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە. بەشێک لە خوێندکارانیش دەیانوت زانکۆکان بوونەتە زیندان.
ھاوکات، رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، "سێ خوێندکاری زانکۆی رازی لە کرماشان دەستگیرکراون."
بەپێی دوایین ئاماری ئەو رێکخراوە، ژمارەی گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بۆ 23 کەس بەرزبووەتەوە و پێشبینیشدەکرێت روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر بکات.
PM:02:01:05/10/2022
ئهم بابهته 1508
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت