ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی کوشتنی ناگەهان ئاکارسێڵ کە ئەمڕۆ کوژرا دەسگیرکران

‌ناگەهان ئاکارسێڵ، ئەو ژنەی ئەمڕۆ لە سلێمانی کوژرا

وێستگەنیوز

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا تۆمەتبارانی ڕووداوی کوشتنی ژنێک لە گەڕەکی بەختیاری سلێمانی دەستگیر کران.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئاسایش تۆمەتبارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە دەستگیر کراون و لە ئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.  

 

دەقى راگەیەنراوی ئاسایشی سلێمانی:  

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ( ٢٠٢٢/١٠/٤) ئاگادارکراین لە ڕووداوێکی كوشتنی ژنێک بەناوی ( ناگەهان کمال ئاکارسێڵ ) لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و پاش بەدواداچوونی وورد لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا لە ژێر ڕێنمایی بەڕێز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە توانرا تۆمەتبارانی ئەم کردەوەيه دەستگیر بکەین و لە ئیستا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە ، لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هاوڵاتیانی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر دەکەین کە هاوکارمان بوون لە دەست خستنی زانیاری لەسەر تۆمەتباران .  

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی


PM:09:28:04/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 3592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو