موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی تووندی ئاڕاسته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان كرد
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در
وێستگه‌نیوزـ
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یامێكی له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌فغانستان بڵاوكرده‌وه، كه حوسێنییه‌ی شیعه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و رایگه‌یاند، به‌رپرسیارێتی پاراستنی شیعه‌كان له ئه‌ستۆی تاڵیبانه.
له په‌یامه‌كه‌یدا موقته‌دا سه‌در حكومه‌تی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه ناتوانێت پارێزگاری له گه‌له‌كه‌ی بكات و رێگری له ته‌قینه‌وه "هه‌فتانه‌ییه‌كان" بگرێت، كه به‌رۆكی شیعه‌یان له‌و وڵاته گرتووه.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "به‌ڵێ حكومه‌تی تاڵیبانی توندڕه‌و كه موسڵمانان و مزگه‌وته‌كانیان و نوێژه‌كانیان ده‌تۆقێنێ له بری ئه‌وه‌ی سێكوچكه‌ی شووم بتۆقێنێت".
ده‌شڵێت: "له نه‌جه‌فی شه‌ریفه‌وه، به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ئێستا برایانی شیعه ئه‌فغانییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و دوور نییه له داهاتوودا برایانی سوننه میانڕه‌وه‌كان، كه بیروڕای تاڵیبانیان نییه بگرێته‌وه، ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی تاڵیبان".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در، نووسیویه‌تی: به گشتیی ئه‌و حكومه‌ته‌ی تاڵیبان یان ئه‌وه‌تا به مه‌به‌ست بێده‌نگه و رازییه به‌وه‌ی رووده‌دات و نزیكه له تیرۆر و دووره له میانڕه‌وی، یاخود ئه‌وه‌یه، بێ توانایه له پارێزگاریكردن له گه‌له‌كه‌ی و حكومه‌تێكی بێ نرخه و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ كۆتایهێنان به ئازاری ئه‌و گه‌له‌ی ده‌یه‌وێت بژیت.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در داوای كردووه، سعوودییه كه به‌م دواییانه ده‌یه‌وێت له توندڕه‌وی دوور بكه‌وێته‌وه، ده‌ستوه‌ردان بكات له‌وه‌ی له ئه‌فغانستان رووده‌دات و داوایشی له شیعه‌كانی ئه‌فغانستان كردووه، یه‌ك ده‌ست بن بۆ كۆتاییهێنان به ئازار و مه‌ینه‌تییان و پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستن.
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌در، دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ له كابووڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك یه‌كێك له حوسێنییه‌ی شیعه‌كانی ئه‌فغانستان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه 20 كه‌س كوژران و 35 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی له كۆتایی مانگی ئابی ساڵی رابردوو، دوای رێككه‌وتنی ده‌وحه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌كه و ئه‌مریكا گه‌ڕایه‌وه بۆ كابووڵ و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی 20 ساڵی رابردووی هێزه لایه‌نگره‌كانی ئه‌مریكا هێنرا و سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه ئه‌شره‌ف غه‌نی رایكرد و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئیماره‌تی ئیسلامی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گرووپ و لایه‌نه سیاسییه‌كان هێنا.
PM:12:41:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت