هاوپەیمانی فەتح: چوونی سەدرییەکان بۆلای تشرینییەکان مەترسی پێکدادانی قورسی لێدەکرێت
وێستگەنیوز_
سەرکردەیەکی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگەیاند، مه‌ترسی پێكدادان له نێوان سه‌دری و تشرینییه‌كان له‌ئارادایه. چونکە خاوەنی دوو "ئایدۆلۆژیای" جیاوازن.
ئەمرۆ پێنجشەممە 29ـی 9ـی 2022، عەلی فه‌تلاوی، سه‌ركرده‌ی هاوپەیمانی فەتح هۆشداری ئامادەبووانی لایه‌نگرانی رەوتی سەدر، شانبەشانی خۆپیشاندەرانی تشرینییه‌كان ده‌دات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زانیارییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌وا سه‌درییه‌كان به نیازن له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر شانبه‌شانی تشرینییه‌كان ده‌ست به خۆپیشاندان بكه‌نه‌وه. بەڵام چوونی سه‌درییه‌كان بۆ لای تشرینییه‌كان، مه‌ترسی دروستبوونی كێشه و پێكدادانی لێده‌كرێت، به جۆرێك هه‌ردوولا خاوه‌نی بیركردنه‌وه و ئایدۆلۆژیای جیاوازن، بۆیه پێشبینیده‌كرێت رووبه‌ڕبوونه‌وه له‌نێوانیان دروستببێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بزووتنه‌وه‌ی میللی عێراقی له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هاووڵاتیانی عێراق كردووە، له سێیه‌م ساڵیادی خۆپیشاندانی تشرینییه‌كان، "بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان". دەشڵێت، "خۆپیشاندانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه به‌ڕێوه‌بچن و چونكه ئاشتی چه‌كی تشرینییه‌كانه."
هەروەها بزووتنه‌وه‌ی میللی عێراقی به‌رپرسیارێتی سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌رانیشی خسته ئه‌ستۆی مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی هێزه‌چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
خۆپیشاندانه‌كه رۆژی شه‌ممه 1ـی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێده‌كات، تاكو 03:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هۆکاری ناوهێنانی ئەو کەسانەی لەو کاتەدا خۆپیشاندان دەکەن بە تشرینییەکان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، لە تشرینی یه‌كه‌می 2019، لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە، خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی حکومەتی عێراق ئەنجامدرا و داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و گۆڕانکاریان دەکرد، بەهۆی فشاری ئەوانیشەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامدرا.
PM:04:47:29/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت