نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی 9ـی 2022، نرخی نەوتی برێنت زیاتر لە یەک دۆلار دابەزی. هاوکات نرخی زێڕیش لە دابەزینێکی بەردەوامدایە.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، ئەمرۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت یەک دۆلار و هەشت سەنت دابەزی و بە 85 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا 97 سەنت دابەزی و بە 77 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەرچی نرخی زێڕە، ئەمرۆ بەردەوام بوو لە دابەزینەکانی هەفتەی رابردووی خۆی، هەر ئۆنسەیەک بە رێژەی %0.3ـی دیکە دابەزی و بە 1624 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
AM:09:40:28/09/2022
ئهم بابهته 708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت