فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وته خواره‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له شاری به‌غدا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان خراوه‌ته خواره‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه‌و نه‌زانراوه كه ئایا كاری فڕۆكه‌كه بۆ چاودێری بووه یان بۆ كاری تێكده‌رانه بۆمبڕێژكراوه.
له‌دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه باره‌گاكه‌ی له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێداوه.
PM:04:28:27/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت