نرخی شوققهكانی تایبهت به كرێنشینان و كهمدهرامهتان دیاریكرا
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان نرخی ئەو شوققانهی ئاشكراكرد كه بۆ کرێنشین و کەمدەرامەتان دروستدەکرێت و رایگهیاند كه لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆژەکە لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردەوە.
" نرخی یەک مەتر چوارگۆشەی ئەو شوققانه بۆ کرێنشین و کەمدەرامەتان دروستدەکرێت بە 330 دۆلار دیاریکراوە". محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان وای وت.
بۆ پێشەکیی ئەو یهكه نیشتەجێبوونانە ناوبراو وتی:" پێشەکی شووقەیەکی 80 مەتری چوار هەزار دۆلارە، هەروەها پێشەکی شووقەیەکی 100 مەتری پێنج هەزار دۆلارە و پێشەکی شووقەیەکی 120 مەتری-ش شەش هەزار دۆلارە، ئەو پارەیەشی دەمێنێتەوە بە قیستی درێژخایەنی 15 ساڵ دەدرێتەوە".
وتیشی: لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردەوە و دوو ساڵ بۆ تەواوکردنیان دانراوە".
" نزیکەی 120 هەزار کەس فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونەکان پێشکەشکردووە و ژمارەیەکیان شوقەکانیان بۆ دەرچووە و ژمارەیەکیشیان بە پێچەوانەوە، ئەو کەسانەشی لە قۆناغی یەکەمدا شوققهیان بۆ دەرنەچووە لە قۆناغەکانی داهاتوودا ناویان لە لیستی چاوەڕانیدا دەبێت". محهممهد شوكری ئهمهشی ئاشكرا كردوه.
PM:10:51:22/09/2022
ئهم بابهته 1416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت