سلێمانی.. یەکێک لەو ئافرەتانەی دوێنێ شەو سووتان گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز_
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، یەکێک لەو دوو ئافرەتەی شەوی رابردوو لە سلێمانی سووتان، گیانی لەدەستدا.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 08:40 بەهۆی زۆری سوتانەکەیەوە یەکێك لەو خاتوونانەی ئەم شەو بەهۆی سوتاویەو گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانی سلێمانی بۆسوتاووی نەشتەرگەری کۆچی دوای کرد."
شەوی رابردوو لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی، دوو ژن، یەکێكیان تهمهنی 25 ساڵە و ئهوهی دیكه 30 ساڵه، سووتان و گەیەندرانە نەخۆشخانە.
به گوێرهی زانیارییهكان، ئەو دوو ژنە ویستویانە ئاو بکەنە موبەریدە، بەڵام لە جیاتی ئاو بەنزینیان تێکردووە و ئاگادارنەبوون و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.
AM:09:47:19/08/2022
ئهم بابهته 1832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت