فریاکەوتنی سلێمانی: دوو ژن بەنزین لە بری ئاو دەکەنە موبەریدەوە و دەسوتێن
وێستگەنیوز_
دوو ژنی تەمەن 25 و 30 ساڵ لە سلێمانی سووتان، به گوێرهی زانیارییه سهرهتاییهكان تهندرووستی یهكێكیان به هۆی زۆری رێژهی سووتانهكهی ناجێگیره. وتەبێژی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی دەڵێت، ئەو دوو ژنە بەهەڵە بەنزینیان لە جیاتی ئاو کردووەتە موبەریدەوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 رایگهیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی، دوو ژن، یەکێكیان تهمهنی 25 ساڵە و ئهوهی دیكه 30 ساڵه، سووتاون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
به گوێرهی زانیارییهكان، ئەو دوو ژنە ویستویانە ئاو بکەنە موبەریدە، بەڵام لە جیاتی ئاو بەنزینیان تێکردووە و ئاگادارنەبوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەكه کۆنترۆڵکراوە و تەندروستی یهکێکیان نا جێگیرە و ئەوی دیکە تەندروستی جێگیرە.
AM:09:27:19/08/2022
ئهم بابهته 1600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت