تاڵیبان تاکە فەرماندەی شیعەی ناو وڵاتەکەی لە کاتی هەڵهاتن بۆ ئێران کوشت


وێستگەنیوز_ هێڤار هیوا

وەزارەتی بەرگریی تاڵیبان رایگەیاند، گەورەترین فەرماندەی شیعەکانی لە کاتی راکردن بۆ ناوچە سنوورییەکانی ئێران، کوشتووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئەلجەزیرە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی ئابی 2022، عینایەتوڵا خارەزمی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تاڵیبان رایگەیاندووە، هێزەکانی پاراستنی سنوور، تەقەیان لە مەولەوی مەهدی، فەرماندەی شیعەکانی "هەزارە" کردووە و لە ئەنجامدا کوژراوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تاڵیبان، مەولەوی مەهدی وەک "سەرکردەی چەتەکان" ناوهیناوە و دەڵێت: ئەو لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ویلایەتی هەرات و ئێران بنیراوە و دواتر لەلایەن هێزەکانی پاراستنی سنوورەوە کوژراوە.

فەرماندە مەهدی، ناسراو بە مەولەوی مەهدی، تەمەنی 33 ساڵ بوو، تەنها فەرماندەی ناسراوی شیعە و هەزارە بوو کە لە دەیەی رابردوودا لە ناو ریزەکانی تاڵیباندا بووە.

دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە، مەهدی بوو بە بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوچەی "بامیان"، بەڵام دواتر لەسەر کار لادرا.

ئەو فەرماندە شیعەیە، فەرمانێکی تاڵیبانی بۆ چوونی بۆ کابول رەتکردەوە کاتێک داوای لێکرابوو سەردانی کابووڵ بکات هەتا دواتر پۆستی دیکەی پێدەدرێت. پاشان چوو بۆ "بەلخاب"ی زێدی خۆی و داوای مافی هەزارە و شیعەکانی لە ناو حکومەتی تاڵیباندا کرد.


PM:03:06:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو