کوبا لە بواری بازرگانیدا دەرگا بە ڕووی وەبەرهێنانی دەرەوەدا دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

کوبا رایگەیاند دوای 60 ساڵ، دەرگا بە ڕووی وەبەرهێنانی بێگانەدا دەکاتەوە تا لە بواری بازرگانیی کۆ و تاک کاربکەن. 

لەوبارەیەوە ملۆ کۆرسینۆ لە بی بی سی نیوز، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە سیاسەتی ئەو حکومەتە کۆمۆنیستەدا. هەرچۆن ئەو سیاسەتی خۆماڵیکردنی بازرگانی هەڵدەوەشێنێتەوە، کە سەرۆکی کۆچکردووی کوبا ڤیدل کاسترۆ لە دەیەی شەستی سەدەی رابردوودا دایڕێژا.

لە ئێستادا کوبا لە سەخترین قەیراندایە و نرخی کاڵا بە ڕادەیەکی زۆر بەرزبۆتەوە. ئەم سیاسەتە نوێیەش ئامانجی ئەوەیە کەمیی کاڵا بنەڕەتییەکانی وەک خۆراک و دەرمان، پڕبکاتەوە. بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نییە، کە لەبواری بازرگانیدا بەتەواویی هەموو دەرگاکانی بکاتەوە.

جێگای ئاماژەیە شۆڕشگێڕە توندڕەوەکانی کوبا، دژی ئەم هەنگاوە بوون و لەوباوەڕەدان سەرکەوتوو نابێت.

بە وتەی وەزیری بازرگانی دەرەوە پێتزی دیاز ڤیلازکیز، دەبێت دەوڵەت باڵادەست بێت بەسەر بازاڕدا.

جێگای بیرهێنانەوەیە ڤیدل کاسترۆ لە ساڵی 1969دا، کەرت بازرگانیی خۆماڵی کرد. بەڵام پرۆژە یاسا نوێکە وەک دانپێدانانێکە بەوەی دەوڵەت بەبێ وەبەرهێنی بیانی، ناتوانێت کەمی کاڵا دەستەبەر بکات.  


PM:02:22:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو