ڕەوتی سەدر بەشداری کۆبوونەوەی کازمی و لایەنە سیاسیەکان ناکات


وێستگەنیوز-

ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مستەفا کازمی و لایەنە سیاسیەکان ناکات.


نووسینگەی تایبەتی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە 17 ی ئابی 2022 لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، " هیچ کەسایەتی و نوێنەرێکی ناو ڕەوتی سەدر بەشداری ئەو گفتوگۆیە ناکات کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لایەنەکانی بۆ بانگهێشت کردووە".

ڕەوتەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، نوێنەری ئەوان چ بە ڕاستەوخۆ و چ بە ناڕاستەوخۆ بەشداری کۆبوونەوەی مستەفا کازمی و نوێنەری لایەنە سیاسیەکانی عێراق ناکات.

ئەمە لەکاتێکدایە مستەفا کازمی، لە بەیاننامەیەکدا شەوی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو،"لەڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی بۆ عێراقییەكان و پاراستنی یەكێتی و ئاسایش و ئارامی وڵات، بانگهێشتی هەموو سەركردەی لایەنەكان دەكات، بۆ ئەوەی سبەینێ‌ چوارشەممە لەكۆبونەوەیەكی تایبەتدا گفتوگۆی نیشتیمانی ڕاستەقینە و هەنگاوی هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو هەڵبنێن و ئامادەی بن لە كۆشكی حكومەت بۆ سازدانی كۆبوونەوەیەكی نیشتمانی".


PM:02:07:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت