قەبارەی هەناردەی نێوان ئێران و عیراق بە رێژەی 300% زیادیکردووە
وێستگەنیوز_
قەبارەی هەناردەکردن لە دەروازەیەکی سنووری نێوان ئێران و عێراق بە رێژەی 300% زیادی کردووە.
لەو بارەیەوە فریبەرس کەریمی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گواستنەوە و گەیاندن لە پارێزگای کرماشانی ئێران کە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق، رایگەیاند، "لە سنووری دەروازەی پەروێزخان، قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی بە رێژەی 591 هەزار و 992 تۆن بووە لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا.
دەروازەی پەروێزخان دەروازەیەکی سەرەکییە بۆ ئاڵوگۆڕی ئابووریی نێوان ئێران و عێراق، گەورەترین دەروازەی هەناردەی بەرهەمی نانەوتی ئێرانە بۆ عێراق، هەروەها تاکە بەندەری وشکانییە لەگەڵ عێراق کە بە درێژایی ساڵ بەبێ پچڕان کاری دەکات.
PM:12:56:17/08/2022
ئهم بابهته 984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت