لە هەشت مانگی رابردوودا 43 زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا گیانیانلەدەستداوە
وێستگەنیوز_
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی تورکیا رایدەگەیەنن، "لە ماوەی ھەشت مانگی ڕابردوودا 43 زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە."
میدیاکانی باکووری کوردستان لە زاری چالاکوانان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی تورکیاوە دەڵێن، لەچەند رۆژی رابردوودا، ھەر یەک لە مەھمەت جاندەمیری تەمەن 60 ساڵ ھاوسەرۆکی پارتی ھەرێمە دیموکراتیەکان "دەبەپە" لە شاری باتمان و ئیبراھیم یڵدرمـی تەمەن 68 ساڵ بە ھۆی نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەڕای گرفتی تەندروستی، ھەزار و 517 نەخۆش بەھۆی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن پزیشکی دادوەرییەوە دراون ئازادناکرێن و تەنیا بە مردن زیندانەکان جێدەھێڵن.
ھەر بە ھۆی ئازادنەکردنی زیندانیانی سیاسی، لە ماوەی ھەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 43 زیندانی بەھۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.
PM:12:05:17/08/2022
ئهم بابهته 2084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت